بارزانی: ئه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی نه‌بینیبێ به‌های ئازادی نازانێ

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه‌

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە لە ھاوینەھەواری پیرمام، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک ژەنراڵ و سەربازی ھاوپەیمانان کرد، کە بەشێکیان لە ساڵی 1991 بەشداربوون لە پاراستنی ھەرێمی کوردستان و درووستکردنی ناوچەی ئارام.

بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو سیاسەتڤان و جەنراڵانە، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە ئەوان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا و سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا ھەوڵی جدی دەدەن بۆ ئەوەی ھاوکاری زیاتری ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بکات.

ژمارەیەک ژەنەڕاڵ و دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا رایدەگەیەنن ئەوان داوا لە ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکەن ھاوکاریی زیاتری کوردستان بکەن، چونکە لە کوردستانەوە دەتوانن بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بپارێزن.

ژمارەیەک ژەنەڕاڵ و سیاسەتمەدارانی ئەمریکا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، کە ھەندێ لەو ژەنەڕاڵانە بەبۆنەی یادی 25 ساڵەی دروستکردنی ناوچەی ئارام سەردانی کوردستانیان کردوە و ژمارەیەکیشیان زۆر لە ئیدارەی تڕەمپەوە نزیکن.

‌ھێنری رۆس پیرۆت جونیەر، کەسایەتی ناسراوی ئەمریکی و کوڕی سیاسەتمەداری ئەمریکی رۆس پیرۆت کە لەساڵی 1992 کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکابووە، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی، رایگەیاند "بارزانی یەکێکە لە مەزنترین سەرکردەکانی جیھان و کەسایەتییەکی لێھاتوو و تایبەتە".

 ھێنری رۆس پیرۆت جونیەر، کەسایەتی ناسراوی ئەمریکی گوتی: "سەرۆک بارزانی یەکێکە لە مەزنترین سەرکردەکانی جیھان و کەسایەتییەکی لێھاتوو و تایبەتە، سەرۆک بارزانی کەسێکە کە گەلەکەی زۆر خۆشدەوێت و ھەموو رۆژێک بیر لەوە دەکاتەوە چۆن ژیانی خەڵکەکەی باشتر بکات و ئەو بەخۆی دەیانە ساڵە لەپێناو گەلەکەی خەباتی کردووە، ئەو بەڕاستی ئومێدییەتی کە ھەرێمەکەی ببێتە ناوچەیەکی ئارام و خۆشگوزەران و ئەوەش تاکە ئاواتی ئەوە لەژیانیدا".

ھەروەھا ئەو ژەنەڕاڵ و سیاسەتمەدارانە لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایانگەیاندووە کە ئەوان لەوبڕوایەدان ئیدارەی تڕەمپ بایەخی زیاتر بە کەیسی کورد بدەن و ژەنەڕاڵێکی پێشووی ئەمریکاش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان ئەو نموونەیە بوو کە ئەمریکا دەیویست ھەموو عێراق بەو شێوەیە بێت.

جەی گارنەر ژەنەڕاڵی خانەنشینکراوی ئەمریکی ئەوەی خستەڕوو: "لە راستیدا ئەمریکا سەرکەوتوو نەبوو، لەوەی عێراق بکاتە ناوچەیەکی دیموکراسی و ئارام، ئەمریکا کۆنتڕۆڵی عێراقی لەدەستدا و رێگەماندا ئێرانییەکان کۆنتڕۆڵی بکەن، ئەوەی ویستمان عێراق چی بەسەربێت، تەنیا لە کوردستان روویدا و ئەمریکا دەیویست ھەموو عێراق بە شێوەی کوردستان سەقامگیر و ئارام بێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو".

پاشان ئەو ژەنەڕاڵە ئەمریکییانە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە ژمارەیەک سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکار لەنێو ئیدارەی تڕەمپدان کە دۆستی کوردن و ھاوسۆزن لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی.