ناوبژیوانی یاری كلاسیكۆ به‌هۆكارێكی سه‌یر سزادرا
به گوێره‌ی به‌شێك له راگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانی ئیسپانیا، یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا ته‌نیا به‌هۆی پێكنینێكه‌وه سزا دراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 كانوونی یه‌كه‌می 2016، پێگه‌ی كادینا سێری ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانی كلاسیكۆ (باو نۆربرێت) كه یاریی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدی به‌ڕێوه برووه سزا دراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هۆكاری سزادنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌و یاریده‌ده‌ره له كاتی یاری كلاسیكۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان گفتووگۆی كردووه و به ڕوویاندا پێكه‌نیوه، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیایه كه هیچ ناوبژیوانێك بۆی نییه له كاتی یارییه‌كان له یاریزانه‌كان نزیك بێته‌وه و گفتووگۆی زیاد و گاڵته له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك بكات.
كلاسیكۆی ئیسپانیا له یاریگه‌ی كامپ نوو له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.