ریال مه‌درید ئه‌ستێره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
به فه‌رمی دووركه‌وتنه‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یاریی داهاتووی لالیگا راگه‌یاندرا.
سێرجیۆ رامۆس، كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه له وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی له دواساته‌كانی یارییه‌كه سه‌ركه‌وتنی له دژی دیپۆرتیڤۆ به ریال مه‌درید به‌خشی.
پیاوه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی خوله‌كی 90 له یارییه‌كه‌دا پێنجه‌مین كارتی زه‌ردی وه‌رگرت و به فه‌رمی بۆ یاریی داهاتووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر گرانادا دوور ده‌كه‌وێته‌وه كه بڕیاره یارییه‌كه له رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بكرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یاری داهاتووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا دواخست كه بڕیار بوو له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، به‌هۆی گه‌شتی ریال مه‌درید به‌ره‌و ژاپۆن بۆ به‌شداریكردن له جامی جیهانی یانه‌كان.
سێرجیۆ رامۆس، به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید