بارزانى په‌يامێكى نوێى بڵاوكرده‌وه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامێكدا كه به بۆنه‌ى رۆژى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت, بڵاويكردووه‌ته‌وه, ئومێدى خواستووه ئه‌م ياده ببێته مايه‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خێروخۆشى بۆ خه‌ڵكى كوردستان.
ده‌قى په‌يامه‌كه:
بسم الله الرحمن الرحيم
به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا (درود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پەرەپێدانی گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی له نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان، ریسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە كە بە ناوی ئایین دڕندەترین رەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێكدانی بنەما پیرۆزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.
ئومێد دەكەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكە بكاتەوە و كۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیركاری بێت و وڵاتەكەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژیت.
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
12ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1438ی كۆچی
11ی كانوونی یەکەمی 2016ی زاینیی