به ڤیدیۆ...ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید بۆ كچێك ده‌كه‌وێته سه‌رچۆك و داوای هاوسه‌رگیری لێ ده‌كات
مۆراتای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به شێوه‌یه‌كی سه‌یر داوای هاوسه‌رگیری له كچه نماییشكارێكی ئیتاڵی ده‌كات كه ماوه‌ی 2 ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له نێوانیاندا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 كانوونی یه‌كه‌می 2016، ڤیدیۆیه‌كی مۆراتا له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه كه تێیدا مۆراتای یاریزانی ریال مه‌درید داوای هاوسه‌رگیری له ئه‌لیس كامپیلۆی خانمه نماییشكاری ئیتاڵی ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆراتا ئه‌م كاره‌ی له كاتی نماییشێكی سحربازی ئه‌نجامداوه، پێشوه‌خت مۆراتا له‌گه‌ڵ سیحربازه‌كه رێككه‌وتووه كه ئه‌لیس كامپیلۆ بانگهێشتی سه‌ر سه‌ركۆی نماییشه‌كه بكات، له‌وكاته‌دا مۆراتا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له گیرفانی ده‌ردێنێت و ده‌چێته سه‌رچۆك و پێشكه‌شی ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، مۆراتا زیاتر له 2 ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لیس كامپێلۆی ئیتاڵی هه‌یه، ئه‌م خانمه نماییشكاره ته‌مه‌نی 21 ساڵه، سه‌ره‌تا له شاری تۆرنیۆ كه‌وتۆته داوی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ مۆراتا، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان تا ئێستا درێژ هه‌یه، ته‌نانه‌ت كاتێك له هاوینی ئه‌مساڵ مۆراتا ئیتاڵیای جێهێشت، ئه‌لیس هاوشانی مۆرتا جانتاكه‌ی پێچایه‌وه و وڵات و شوێنی له دایكبوونی خۆی جێهێشت و به‌ره‌و مه‌درید كه‌وتنه ڕێ و ئێستاش به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.