ترامپ چوار كۆمپانياى خۆى داخست

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مريكا, دۆناڵد ترامپ چوار كۆمپانياى خۆى كه په‌يوه‌ندييان به سه‌رمايه‌دارانى سعوودييه‌وه هه‌بوو، داخست.
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سوشێتد پرێس بڵاويكرده‌وه, دواى سه‌ركه‌وتنى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، دۆناڵد ترامپ چوار كۆمپانياى خۆى داخستووه, كه په‌يوه‌ندييان به خاوه‌نكار و سه‌رمايه‌دارانى سعوودييه‌وه هه‌بووه.
ئاژانسه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه, ئالين گارتين، نوێنه‌رى دامه‌زراوه‌ى ترامپ رايگه‌ياندووه, سه‌رۆك هيچ جۆره بازرگانييه‌كى له‌گه‌ڵ سعوودييه‌دا نييه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له 15ى ئه‌م مانگه‌دا, ترامپ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا باس له چۆنێتى كاركردنى له نێوان پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا و كارى بازرگانى بكات و روونكردنه‌وه له‌و باره‌يه‌وه بۆ رايگشتى ئه‌مريكا بڵاو بكاته‌وه.