ڤيديۆ.. گۆڕانكارييه‌كانى ژينگه‌ى زه‌وى له 33 ساڵى رابردوودا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
زه‌وى چى به‌سه‌ر دێت و له ماوه‌ى 33 ساڵى رابردوودا ديارترين ئه‌و گۆڕانكارييانه چيين به‌سه‌ر زه‌ويدا هاتوون، تا چه‌ند ژيان له‌سه‌ر زه‌وى له‌به‌رده‌م مه‌ترسيدايه, ئه‌م پرسيارانه وه‌ڵامه‌كانيان له‌و خزمه‌تگوزارييه نوێيه‌ى گووگڵ ده‌ستده‌كه‌وێت كه گۆڕانكارييه‌كانى 33 ساڵى رابردووى زه‌ويت پيشانده‌دات.
كۆمپانياى گووگڵ خزمه‌تگوزارى (Timelapse)ى خسته‌به‌رده‌ست به كارهێنه‌رانى ماتۆڕه‌كانى و له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌توانرێت بزانرێت له سێ ده‌يه‌ى رابردوودا چى روويداوه.
له‌و خزمه‌تگوزارييه‌دا زياتر له 5 مليۆن وێنه به‌كارهێنراوون.
گووگڵ وێنه كۆنه‌كانى له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى لاندسات7 به‌ده‌ستهێناوه و وێنه نوێيه‌كانيشى له رێگه‌ى لاندسات8 و سينتينيل2 تۆمار كراوون.
شاره‌زايان سه‌رجه‌م وێنه‌كانيان له 33 وێنه‌ى پانۆرامايى به كوالێتى به‌رز كۆكردووه‌ته‌وه و له رێگه‌ى ڤيديۆيه ئاماده‌يان كردوون.
له رێگه‌ى يوتيوبه‌وه ده‌توانرێت به‌شێك له‌و گۆڕانكارييه خێرايانه ببينى كه له 33 ساڵى رابردوودا به‌سه‌ر ژينگه‌ى ئاوى و وشكانييدا هاتوون.
به سه‌رنجدان له گۆڕانكارييه‌كان روونده‌بێته‌وه, كه رێژه‌ى وشكانى چه‌ندێك زياديكردووه و رووبه‌رى ئاوى چه‌ندێك رووى له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.