كارته‌ر گه‌يشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌ته‌وه پێشوازيلێكرا.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 11ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016, وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى شه‌ڕى مووسڵى تاوتوێكرد.
بڕياره له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ هه‌ولێر، كارته‌ر سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بكات و به‌يه‌كه‌وه له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ره‌وشى شه‌ڕى مووسڵ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش تاوتوێبكه‌ن.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن) له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كارته‌ر بۆ تاوتوێكردنى هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى شه‌ڕى داعش گه‌يشتووه‌ته عێراق.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌وشى شه‌ڕى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و رزگاركردنى مووسڵ تاوتوێده‌كات.
شه‌ڕى مووسڵ به ده‌ستپێشخه‌رى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016ه‌وه ده‌ستيپێكردووه.