به وێنه...ئه‌م كچه شۆخه له لایه‌ن ئه‌ستێره‌یه‌كی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه داوای هاوسه‌رگیری لێكراوه
كیڤن دی برۆین، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی وێنه‌یه‌كی خۆی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه له پاریس گیراوه، كۆمێنتێكی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه له‌ژێر وێنه‌كه نووسراوه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.
میشێل لاكرۆیس، ئه‌و خانمه شۆخه‌یه كه ماوه‌ی دوو ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه هه‌یه و 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ریش منداڵێكیان له دایكبوو، ئه‌و خانمه ده‌شڵێت: دی برۆین له رۆژی له دایكبوونی خۆم، داوای زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری لێ كردووم و منیش به به‌ڵێ وڵامم داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی به‌لجیكا، میشێڵ لاكرۆیس كه هاوسه‌ری داهاتووی دی برۆینه، پێشتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كۆیرتۆیسی گۆڵپارێزی چێڵسی هه‌بووه، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێستا نێوانی ئه‌م دوو یاریزانه دی برۆین و كۆیرتۆیس كه هه‌ردووكیان به‌لجیكین.