ته‌ندروستی ده‌میرتاش جێگیره

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی دادی توركیا لەباره‌ی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی (سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له زیندان و توشبوونی به نه‌خۆشی گرژبوونی ماسولكه‌كانی دڵ،دڵنیایی ده‌دات و رایگه‌یاندووه كه ته‌ندروستی ده‌میرتاش باش و جێگیره.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی نه‌خۆشكه‌ووتنی ده‌میرتاش له زیندان بووه‌وه، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په دوایین زانیاری له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی(سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد و گوتی: دەمیرتاش دووچاری نه‌خۆشی گرژبوونی ماسولكەكانی دڵ بووە و ئه‌وان وه‌ك هه‌ده‌په لە باره‌ی ڕەوشی تەندروستی دەمیرتاش نیگه‌رانن".
به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دادی توركیا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆ و نیگه‌رانییانه‌ی دایه‌وه و ره‌تیكرده‌وه كه ده‌میرتاش له زیندان دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ و گرژبوونی ماسولكه‌كانی دڵ بووبێت و له راگه‌یێنراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پشكنینی پزیشكی بۆ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په كراوه و ره‌وشی ته‌ندروستی باش و جێگیره.
له راگه‌یێنراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی توركیادا ئاماژه به‌وه‌شكراوه" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باسیان له‌وه كردبوو كه ده‌میرتاش دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بووه دوورن له راستییه‌وه و ده‌میرتاش باشه و چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه و ته‌ندروستی جێگیره.
وه‌زاره‌تی دادی توركیا ده‌رباره‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی ده‌میرتاش له زیندان زانیاری ئاشكراكردووه و رایگه‌یاندووه" ته‌نها هه‌ستی به ئازارێك له سنگیدا كردووه،دواتر پشكنینی بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی چه‌وری له خوێنی‌دا ده‌مارێكی تووشی ئازار بووه،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاره‌سه‌ری بۆ كراوه و ته‌ندروستی باش و جێگیره".
ڕۆژی 4/11/2016 سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په لەلایەن هێزە ته‌ناهییه‌كانی توركیاوە دەستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری ئەدیرنە و له‌وكاته‌وه تا ئێستا له زینداندایه.