یاریزانێك به مردوویی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پێبه‌خشرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌رازیل له راپرسییه‌كدا باشترین یاریزانی 2016ـی ده‌ستنیشان كرد، له راپرسییه‌كه‌دا دانیلۆ نازناوه‌كه‌ی برده‌وه كه ئێستا له ژیاندا نه‌ماوه و مردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 كانوونی یه‌كه‌می 2016، پێگه‌ی گلۆبۆی به‌رازیلی ئه‌نجامی راپرسییه گه‌وره‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه تایبه‌ت بوو به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی خولی به‌رازیلی كه تێیدا دانیلۆی گۆڵپارێزی یانه‌ی چاپیكۆینسی به‌رازیلی نازناوه‌كه‌ی برده‌وه كه هاوشان له‌گه‌ڵ 71 كه‌سی تر له فرۆكه‌كه‌ی ئاسمانی كۆلۆمبیا كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هۆكاری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه له لایه‌ن دانیلۆ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و گۆڵپارێزه له قۆناخی پێشكۆتاییدا لێدانێكی سزای له دژی یانه‌ی سان لۆرینزۆ گه‌ڕانده‌وه و یانه‌كه‌ی گه‌یانده یاری فیناڵی جامی سوودا ئه‌مریكانا.
دوای دانیلۆ له راپرسییه‌كه‌دا 48%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له مه‌راسیمێكدا دایكی دانیلۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت و پێشكه‌شی به هه‌موو قوربانییه‌كانی رووداوی تێكشكانی فرۆكه‌كه‌ی یانه‌ی چاپیكۆینسی به‌رازیلی.