تیروپشكی جامی یه‌كێتی ئاسیا راكێشرا
له كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا، تیروپشكی جامی یه‌كێتی ئاسیا راكێشرا و یانه‌كانی جه‌ویه و زه‌وڕای عێراقی له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م یاری ده‌كه‌ن.....
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 كانوونی یه‌كه‌می 2016، تیروپشكی جامی یه‌كێتی ئاسیا بۆ ساڵی 2017 راكێشرا، ئه‌جامی تیروپشكه‌كه‌ش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزی یانه‌كانی رۆژئاوای ئاسیا له‌خۆ ده‌گرێت.
تیروپشكه‌كه له هوتێلی هیڵتۆن بیتالینگ گیایا له كوالالامبوری پایته‌ختی مالیزیا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ وه‌شانی نوێ لێژنه‌ی پێشبركێكانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سیسته‌مێكی نوێ په‌ێره‌و ده‌كات و یانه‌كانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی له‌یه‌كتر جیاكردۆته‌وه، له كۆتایشدا پاڵه‌وانی رۆژئاوا له فیناڵدا رووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌بێته‌وه،له ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌شدا زه‌وڕای عێراقی كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئه‌هلی ئورده‌نی و جه‌یشی سووری و یانه‌یه‌كی دیكه له عومان یان فه‌له‌ستین.
جگه له زه‌ورا، یانه‌ی قو جه‌وییه‌ی عێراقی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كانی حه‌دی به‌حره‌ینی و سه‌فای لوبنانی و وه‌حده‌ی سوری یاری ده‌كات