مه‌لا به‌ختیار هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت: "قسه‌ی قورسم زۆره له‌به‌رامبه‌ر قسه‌ی سوك"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی له رێكخستنی كۆنگره‌ی حزبه سۆشیال دیموكراته‌كانی عه‌ره‌ب له سلێمانی لێی گیراون، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وه‌ڵامێكی نووسیوه و تێیدا ده‌ڵێت: "جێی داخه، ئه‌وانه‌ی خۆیان به میراتگری حیزبه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌زانن.. له‌سه‌رئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین‌و گرنگترین كۆنگره‌ی حیزبه‌كانی دونیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سلێمانیدا، رێكده‌خه‌ین، وه‌كو ده‌ستخۆشیمان لێناكه‌ن، باوه‌ڕیش ناكه‌ن، كه له دارایی یه‌كێتی، هیچمان له‌سه‌ر كۆنگره‌كه سه‌رف نه‌كردووه".
پێشتر له‌سه‌ر رێكخستنی ئه‌و كۆنگره‌یه، كه له ماوه‌ی 2 رۆژی رابردوودا، له سلێمانی سازكرا، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی، ره‌خنه‌ی توندی له مه‌لا به‌ختیار گرتبوو و رایگه‌یاندبوو: "دەزانم کە رەنگە لە رابوردودا هەلی بەشداریکردن لەو جۆرە سمینار‌و کۆنفرانسانەدا بۆ هەندێک لە هەڤاڵانمان نەڕەخسابێت و بە نیسبەت ئەوانەوە ئەوە پێخستنە ناو دونیایه‌کی نوێ بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ڕەوای نابینم کە لە پێناو بەشداریکردن یان سازدانی ئەو کۆنفرانس و کەرنەڤاڵانەدا کارەکانی یەکێتی پشتگوێبخرێن و ئایندەی یەکێتی بدرێتە دەست قەدەر".
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌ى شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌دا سايتى چاودێرنيوزى سه‌ر به مه‌لا به‌ختيار وه‌ڵامى ئه‌ندامێكى ئاماده‌كارى كۆنفرانسى پارته سۆسياليسته‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا وه‌ڵامى شاناز دراوه‌ته‌وه و به‌رگرى له مه‌لا به‌ختيار كراوه.
له وه‌ڵامنامه‌كه‌دا هاتووه: "كەسێك، كە خۆی بەشازادەی یەكێتیی دەزانێت، بابەتێكی لەسەر كۆنفرانسەكەی سۆسیالیستەكان نوسیوەو دەیەوێ، هەستی پڕ لەڕەخنەی رای گشتی لەسەر خۆی و هاوسەرەكەیی و سەروەت و سامانەكەی، بگۆڕێ".
ده‌قی دوایین وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار:
جارێ ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم:
قسه‌ی قورسم زۆره له‌به‌رامبه‌ر قسه‌ی سوك
ساڵی (2006) هه‌ڤاڵێكی سه‌ركردایه‌تی، له ئیزگه‌یه‌كی لۆكاڵی سۆران، ره‌خنه‌ی له من گرتبوو له‌سه‌ر كێشمه‌كێشه‌كانی ناوخۆی ئه‌وسای یه‌كێتی. مام جه‌لال بیستبوی. هه‌ڤاڵی ره‌خنه‌گری بانگ كردبوو، بۆ لێپێچینه‌وه، كاتێك هه‌ڤاڵه‌كه ده‌گاته لای مام، به رێكه‌وت به‌رێز فاروقی مه‌لا مسته‌فا له‌وێ ده‌بێ‌و مام جه‌لال به‌ره‌خنه‌گره‌كه‌ی وتبوو: به چ هه‌قێك، ره‌خنه له ئیزگه، ئه‌ویش له‌سنوری پارتی، له‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌گری؟ ئینجا زۆر لێی توڕه‌ده‌بێ‌و پێشیده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نه‌چی داوای لێبوردن له مه‌لا به‌ختیار بكه‌ی، ئیتر نه‌یه‌یته لای من. ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ش، دوای چه‌ند رۆژێك سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین ده‌كات‌و له‌وێ داوای لێبوردن له من ئه‌كات‌و هاته لای خۆشم‌و ره‌خنه‌ی له‌خۆی گرت.
ئێستا.. كه مام جه‌لال نه‌خۆشه، جێی داخه، ئه‌وانه‌ی خۆیان به میراتگری حیزبه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌زانن.. له‌سه‌رئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین‌و گرنگترین كۆنگره‌ی حیزبه‌كانی دونیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سلێمانیدا، رێكده‌خه‌ین، وه‌كو ده‌ستخۆشیمان لێناكه‌ن، باوه‌ڕیش ناكه‌ن، كه له دارایی یه‌كێتی، هیچمان له‌سه‌ر كۆنگره‌كه سه‌رف نه‌كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا، ئیداره‌ی گشتی‌و ئوتێل میلینیۆم، شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و حیزبانه چۆن‌و چه‌ندیان له‌سه‌ر كۆنگره‌كه سه‌رفكردووه. ده‌یڵێمه‌وه: جارێ ته‌نها هێنده ده‌ڵێم. بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی سیاسی خۆم‌و دیسپلینی یه‌كێتی، بێده‌نگی‌و بێهه‌ڵوێستی.. به‌شه‌رمه‌زاری ده‌زانم!!
مه‌لا به‌ختیار
13/12/2016