به ڤیدیۆ... "ئه‌م گۆڵه له ئێستاوه خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵی بۆ ئاماده كراوه"
له خولی تۆپی پێی كرواتیا، هێرشبه‌رێكی جه‌زائیری گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێش تۆمار ده‌كات، له ئێستاوه میدیاكانی كرواتیا پێیانوایه خه‌ڵاتی پوشكاشی ساڵی داهاتووی مسۆگه‌ر كردووه.
له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی تۆپی پێی كرواتیا، هیلال سوودانی، هێرشبه‌رێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵی یانه‌ی دینامۆ زگره‌به له خوله‌كی 63 گۆلێكی سه‌رنجڕاكێشی له دژی یانه‌ی لوكۆمۆتیڤ زه‌گره‌بی تۆمار كرد، یانه‌كه‌شی به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
دوای تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه، میدیاكانی كرواتیا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له ئێستاوه ئه‌و گۆڵه بۆ خه‌ڵاتی پوشكاشی 2017 كه تایبه‌ته به جوانترین گۆڵی ساڵ به‌ربژێر بكرێت و خه‌ڵاته‌كه‌ش بباته‌وه.