داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه پێشتر له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه داوای ئه‌نجامدانی كرابوو.
ئه‌و چوار فراكسیۆنه كوردستانییه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ده‌ڵێن: "ده‌بوو زۆر زووتر حكومه‌ت خه‌مخۆرانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی یاسایی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ی پێشمه‌رگه وه‌فد بنێرێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه واژووی هه‌ر چوار سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هاتووه: "ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه پێویسته به ماوه‌یه‌كی گونجاو به‌ر له كاتی ئه‌نجامدان فراكسیۆنه‌كان ئاگاداربكرێنه‌وه و به هاوبه‌شی ئه‌جێنداكه‌ی دابنرێت".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "كاتی پێویست بۆ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان بكرێت كه ورده‌كاریه‌كانی یاسای بودجه‌و به‌تایبه‌تیش پشكی هه‌رێم بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم روونبكه‌نه‌وه".
ئه‌و چواره فراكسیۆنه، داوای دواخستنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایكردبوو، رۆژی 14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، ئه‌نجامبدرێت.