پلانی چوڵكردنی حه‌له‌ب دواخرا
K24 – هه‌ولێر
چوڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به‌ر له ده‌ستپێكردنی دوا خرا و به‌رپرسانی ئۆپۆزسیۆنیش چه‌كداره‌كانی ئیرانی و شیعه‌ی هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن بە دواخستنی.
رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی حه‌له‌ب له نێوان روسیا و توركیا ئه‌نجامدراوه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی حه‌له‌ب و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌شار ئه‌سه‌د پاش زیاتر له پێنج ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، به‌رپرسانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاند هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌سه‌د تا ئێستا هۆكاری ئه‌و پاش خستنه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه. به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی دەرچوونی گروپه چه‌كداره‌كان دوا خراوه.
به‌پێی پلانه‌كه بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌له‌ب و خێزانه‌كانیان بۆ پارێزگای ئیدلب ده‌ست پێبكرێت.
فه‌رمانده‌یه‌كی گروپی نوره‌دین زه‌نگی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گوتی به‌هۆی عینادی ئێران جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه دواخراوه، به‌ڵام ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 6000 هاووڵاتی سڤیل له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كداران له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گواستراونه‌ته‌وه، كه دوو هه‌زاریان منداڵن.