به هۆی ئه‌م هۆكاره‌وه مێسی به قورسی سزا ده‌درێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی وڵاتی ئارجێنتینا به‌هۆی خۆدزینه‌وه له باجدان پرۆسه‌ی زیندانیكردنی سزایه‌كه‌ی مێسی و باوكی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
رۆژنامه‌ی لارازۆنی ئارجێنتینا له دوایین چاپی خۆیدا به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی ئه‌م جاره‌یان مێسی و باوكی ده‌ربازیان نابێت، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه داواكاری گشتی به فه‌رمی راپۆرتێكی ده‌ركردووه و تێیدا سزای زیندانیكردنی بۆ مێسی و باوكی بۆ ماوه‌ی 21 مانگ په‌سه‌ند كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه سزادانه‌كه‌ی مێسی و باوكی له نێوان ساڵانی 2007 تا كۆتایی 2009 بایی 4 ملیۆن یۆرۆ خۆیان له باجدان دزیوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی لارازۆن كێشه‌یه‌كی دیكه‌شی تایبه‌ت به مێسی ئاشكرا كردووه كه باوكی مێسی له ئۆروگوایی كۆمپانیایه‌كی هه‌یه، تێیدا له‌و وڵاته بازرگانی به وێنه‌ی مێسی كردووه.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ماوه‌ی 4 ساڵه به‌هۆی كێشه‌ی خۆدزینه‌وه له باجدان تێوگلاوه، هاوینی رابردووش دادگای ئیسپانیا سزای زیندانیكردنی 21 مانگی بۆ باوكی مێسی راگه‌یاند به‌ڵام هێشتا ئه‌م سزایه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردن.