نێیمار یاریزانێكی ریال مه‌درید بۆ بارسێلۆنا ده‌ستنیشان ده‌كات
نێیمار دا سیلڤا، یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا خۆزگه بۆ ئه‌وه ده‌خوازێت كه یاریزانێكی ریال مه‌درید له بارسێلۆنا یاری كربا.
نێیمار، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی CNNـی ئه‌مریكا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه حه‌ز ده‌كات مارسیلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردبا.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه ڕووه و نێیمار گوتی: هیچ یاریزانێكی ریال مه‌درید هه‌یه كه بته‌وێت له بارسێلۆنا یاری كردبا.
نێیمار له وڵامدا به‌بێ دوودڵی گوتی: به‌ڵێ، حه‌زم ده‌كرد شانبه‌شانی مارسیلۆ له بارسێلۆنا یاریم كردبا.
ئه‌م وڵامه‌ی نێیمار پێشكه‌شكاره‌كه‌ی شۆك كرد مشتومڕێكی زۆری له‌گه‌ڵ نێیمار كرد به‌وه‌ی كه بۆچی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌یه‌ی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ، گاریس به‌یل و رامۆس، كه‌چی مارسیلۆی هه‌ڵبژارد.
نێیمار دیسان هاته قسه و ده‌ڵێت: ، بۆیه رامۆسم هه‌ڵبژاردووه، چونكه ئه‌و یاریزانه هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستی منه و ده‌بووه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره بۆ تیپه‌كه‌مان.
نێیمار به‌هۆی تۆمار كردنی گۆڵێكی له ئۆڵمپیكی ریۆ له‌گه‌ڵ مارسیلۆی هاوڕێی ئاهه‌نگ ده‌گێرێت.