به ڤیدیۆ...ریال مه‌درید گه‌یشته یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان
له قۆناخی پێشكۆتایی جامی جیهانی یانه‌كانی 2016 كه له وڵاتی ژاپۆن به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی ریال مه‌درید به 2 گۆڵی خاوێن له یانه‌ی (كله‌ب ئه‌مریكا)ـی مێكسیكی برده‌وه و بۆ یاری فیناڵ سه‌ركه‌وت.
یارییه‌كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له یاریگه‌ی یۆكۆهاما به‌ڕێوه چوو، له خوله‌كی 45ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه كه‌ریم بێنزیما یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له خوله‌كی 90 و كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی بۆ شاهانه‌كان تۆمار كرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ دووه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك گه‌یشته یاری فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
بڕیاره یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 01:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان له نێوان كاشیما ئه‌نتله‌رزی ژاپۆنی و ریال مه‌دریدی ئیسپانیا به‌ڕێوه بچێت.