به‌پێی ئامار و مێژوو سبه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق ئه‌ركی ئاسانه
له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی هه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی روووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شاندی یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و نه‌جه‌ف به‌ڕێكه‌وتن، بڕیاره سبه‌ی له كاتژمێر 02:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف به‌یه‌ك بگه‌ن،
یانه‌ی نه‌جه‌ف بۆ ئه‌م وه‌رزه جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی راده‌ستی عیماد محه‌مه‌دی هێرشبه‌ری ناسراوی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه، سبه‌ی ده‌یانه‌وێت گرێكوێره‌ی ئه‌نجامه خراپه‌كانیان به سه‌ركه‌وتن بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی له 2006ـه‌وه تا ئێستا نه‌جه‌ف نه‌یتوانیوه له هه‌ولێر بباته‌وة.
ئاوڕدانه‌وه له ئامار و مێژوو
له مێژووی 15 ساڵی رابردوو، یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف 19 جار به‌یه‌ك گه‌یشتوون، یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان 13 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، له 4 یاریش نه‌جه‌ف براوه بووه، 2 یاریش به یه‌كسانبوون ته‌واو بووه.
له ژماره‌ی گۆڵه‌كانیش هه‌ولێر پێشه‌نگه
له 19 یاری رابردووی نێوان هه‌ولێر و نه‌جه‌ف، یانه كوردییه‌كه 32 جار تۆڕی نه‌جه‌فیان هه‌ژاندووه، له به‌رامبه‌ردا 22 گۆڵیشیان لێ تۆمار كراوه.
یانه‌ی هه‌ولێر یادگارییه‌كی خۆشی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف هه‌یه
یانه‌ی هه‌ولێر له وه‌رزی 2008 ـ 2009 هاوشانی یانه‌ی نه‌جه‌ف بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت، یارییه‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (گه‌ل) به‌ڕێوه چوو، هه‌ولێرییه‌كان به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا یارییه‌كه‌یان برده‌وه و بۆ سێیه‌میینجار له مێژووی خۆیاندا بوونه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق.
یانه‌ی هه‌ولێر یادگارییه‌كی دیكه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ نه‌جف هه‌یه، كاتێك له ساڵی 2012 یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به 4 گۆڵی بێ‌وڵام له نه‌جه‌فی برده‌وه.
رۆژه خۆشه‌كانی نه‌جه‌ف له به‌رامبه‌ر هه‌ولێر
یانه‌ی نه‌جه‌ف ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی 10 ساڵه له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام پێش ئه‌م ماوه‌یه و به دیاریكراوی له وه‌رزی 2002 له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له نه‌جه‌ف به 5 گۆڵی خاوێن هه‌ولێری تێك‌شكاند.
بارودۆخی هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزه
یانه‌ی نه‌جه‌ف له‌م وه‌رزه‌دا، 10 یاری كردووه، 3 بردنه‌وه، 3 شكست و 4 یه‌كسانبوونی هه‌یه، به 13 خاڵ خانه‌ی نۆیه‌می گرتووه.
یانه‌ی هه‌ولێریش له كۆی 11 یاری، خاوه‌نی 2 سه‌ركه‌وتن و 2 شكسته، 7 یه‌كسانبوونیشی هه‌یه و به 13 خاڵیش له خانه‌ی یازده‌م دێت.