برایه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی پاشه‌كشه‌كردن له خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات
یانه‌ی برايه‌تی دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رامبه‌ر دهۆك، هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بڵاوكرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی پاشه‌كشه‌كردن له خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات.
سامی عه‌زیز، سه‌رۆكی یانه‌ی برایه‌تی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاوكاری دارایی نه‌كرێن، ئه‌وا پاشه‌كشه له‌وخوله ده‌كه‌ن.
یانه‌ی برایه‌تی هاوشێوه‌ی چه‌ند یانه‌ی دیكه‌ی به‌شدار له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی پێشمه‌رگه قه‌یرانی دارایی هه‌یه و چاوی له هاوكاریكردن و پاڵپشتی داراییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به ركابه‌رییه‌كان بدات، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له دوایین دوو گه‌ڕی خولی نایاب سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناوه و به جیاوازی گۆڵ و به 9 خاڵ دوای گازی باكوور پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه.