هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په
K24 - ھەولێر
له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به چه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی پارتی گه‌لانی دیموكراتیك ـ هه‌ده‌په و به هۆیه‌وه جامه‌كانی شكێنران.
هه‌ده‌په له باره‌ی ئه‌م هێرشه له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه "ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بانگهێشتی توڵه‌سه‌ندنه‌وه و ئاماده‌كارییان كردووه به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشانه‌ن كه ده‌كرێنه سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی و لقه‌كانمان له پارێزگا و قه‌زاكان".
له لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژی هه‌ده‌په ئایهان بیلگه‌ن رایگه‌یاند له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كانمان له ژووره‌وه بوون، به‌ڵام هیچ كامه‌یان زیانیان له‌به‌ر نه‌كه‌وتووه. گوتیشی پۆلیس ئه‌و هێرشكارانه ده‌ستگیر كردووه كه چوار جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره.
پێشتر سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ موختاره‌كان ئاماده‌كاری له‌سه‌ر ئاستی وڵات راگه‌یاند.