بەفر رێگەی 100 گوند دادەخات

لە چەند شوێنێك دەرگای قوتابخانەكان داخرا

K24 - ھەولێر

شەپۆلێکی بەھێزی سەرماو بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە و تەنیا لە پارێزگای ورمێ رێگەی زیاتر لە 100 گوند گیراون.

لەسێ رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەھێزی بەفربارین ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە،و قوتابخانەکان لەھەرسێ پارێزگای ئیلام و سنە و ورمێ داخراون، ھاوکات بەھۆی زۆری بەفربارینەکە تەنیا لە پارێزگای ورمێ  و دەورووبەری پیرانشار زیاتر رێگەی زیاتر لە 100 گوند داخراون و غاز و کارەبای بەشێک لەناوچەکانیش پچراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە بەفربارینی زۆر لە دوو رۆژی رابردوودا جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران پەكخست، كە یەكێكە لە دەروازە سنوورییەكان بەشی زۆری بارزگانی نێوان ھەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەو سنوورەدا دەكرێت.

بەفر رێگەی 100 گوند دادەخات
بەفر رێگەی 100 گوند دادەخات
بەفر رێگەی 100 گوند دادەخات