نزیكه‌ی 7200 كۆچبه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ بوونه‌ته قوربانی
K24 – هه‌ولێر
نزیكه‌ی 7200 كۆچبه‌ر له سالی 2016 مردوون یان بێ سه‌روشوێن بوون و زۆربەشیان لە دەریای ناوەڕاست بووە.
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند 7189 كۆچبەر لە كاتی ھەوڵدان بۆ گه‌یشتنی به ئه‌وروپا مردوون یان بێ سه‌روشوین بوونه، له كۆی ئه‌و 48122 كه‌سه‌ی هه‌وڵیان له رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست خۆیان بگه‌ینه ئێتاڵیا، یۆنان، قوبرس و ئیسپانیا. گوتیشی ژماره‌ی قوربانیان له به‌راورده له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر 20% به‌رز بووه‌ته‌وه.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی به شیوه‌ی مامناوه‌ندی رۆژانه 200 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ بۆ 300 كوژراو به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها تێپه‌ڕبوون له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به مه‌ترسیدارترین رێگه‌ی كۆچ ده‌زانیت و ده‌شڵێت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ رێژه‌ی مردن له‌ناو كۆچبه‌ران به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له باكووری ئه‌فریقا و باشووره‌كه‌ی، ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكا و ئه‌مریكای لاتین و له سنووری نیوان مه‌كسیك و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.