به ڤیدیۆ.. ریكۆرده‌كانی چێڵسی تا دێت زیاتر ده‌بێت
له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی چێڵسی یازده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كرد، قوربانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌ی كریستال پاڵاس بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17 كانوونی یه‌كه‌می 2016، یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی خاوێن له یانه‌ی كریستال پاڵاس برده‌وه، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش دیێگۆ كۆستا له خوله‌كی 44 گۆڵه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر تۆمار كرد.
له دوای یارییه‌كه ئه‌م ژماره پێوانه‌ییانه تۆمار كران.
ـ چێڵسی یازده‌یمین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كرد.
ـ چێڵسی هاته پله‌ی سێیه‌می ئه‌و یانه‌ی پرێمه‌ر لیگ كه زۆرترین سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كردووه: 1ـ مانچێسته‌ر یونایتد 593 بردنه‌وه، ئارسێناڵ 512 بردنه‌وه، چێڵسی 500 بردنه‌وه.
ـ تیبو كورتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی بۆ ده‌یه‌مین یاری تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی ھێشته‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ریكۆرده له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله‌كه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا.
ـ سیزار ئازپیلكوێنا بو پیاوی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان كریستال پاڵاس و چێڵسی ده‌ستنیشان كرا.
ـ ئه‌م گۆڵه‌ی ئه‌مڕۆی كۆستا تۆماری كرد، تاكه گۆڵی یانه‌ی چێڵسی بوو كه له‌م وه‌رزه به لێدانی سه‌ر تۆمار كراوه.
ـ كۆی گۆڵه‌كانی كۆستا له 97 یاری له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشته 50 گۆڵ.
ـ كۆستا كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌ر لیگ گه‌یانده 13 گۆڵ، له كاتێكدا له ته‌واوی وه‌رزی رابردوو 12 گۆڵی هه‌بوو.
یانه‌ی چێڵسی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه به 43 خاڵ له پێشه‌نگی پرێمه‌ر لیگ مایه‌وه.