به فه‌رمی یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ چالاكییه‌كانیان له خولی عێراق وه‌ستاند
K24 ـ هه‌ولێر
دوای کشانەوەی یانەکانی هەولێر و زاخۆ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، به فه‌رمی له هه‌ولێری پایته‌خت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاری كۆتایی دا و رایانگه‌یاند كه به‌شداریی له هیچ چالاكییه‌كی خولی عێراق ناكه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، نه‌وازد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك، عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ به‌سترا، له ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كه بڕیاردا یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیان له خولی عێراق بوه‌ستێنن.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و هه‌ولێر بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیان له خولی عێراق راگه‌یاند.
له ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرا كه بڕیاره شاندێكی باڵای وه‌رزشی عێراق سه‌ردانی كوردستان بكات، بۆ گفتووگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌ردانی هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و زاخۆش بكات.
لە یاریی نەجەف و هەولێر هاندەرانی یانەی نەجەف کورد و پێشمەرگەیان بە داعش ناوبرد و کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ کشانەوەی خۆیان لە خولی نایابی عێراق راگەیاند.