بكوژى سێ ژنه چالاكه‌كه‌ى كورد له زينداندا گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى فه‌ره‌نسا هه‌واڵى مردنى عومه‌ر گونه‌ى، بكوژى سه‌ره‌كى تاوانى كوشتنى سێ ژنه چالاكى كوردى له پاريس راگه‌ياند.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ئه‌مڕۆ پۆليسى فه‌ره‌نسا بنه‌ماڵه‌ى هه‌ر يه‌ك له (ساكینه جانسز، له‌یلا سۆیله‌میز، فیدان دۆغان)ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه عومه‌ر گونه‌ى له زينداندا مردووه.
ئه‌و سێ ژنه چالاكه‌ى كورد له پاريس بوون ئه‌و كاته‌ى له 9ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2013دا له لايه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژران و دواتر تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه عومه‌ر گونه‌ى له لايه‌ن پۆليسى فه‌ره‌نساوه ده‌ستگيركرا و دانى به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌يدا نا.
ساكینه جانسز، له‌یلا سۆیله‌میز، فیدان دۆغان، چالاكى كورد بوون و له ريزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ كاريان كردبوو، ساكينه به يه‌كێك له ژنه نزيكه‌كانى رێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان هه‌ژمار ده‌كرا.