بارەگاكانی ھەدەپە ده‌كه‌ونه به‌ر هێرش
K24 – هه‌ولێر
ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی شاری قه‌یسه‌ری توركیا كه به‌هۆیه‌وه 14 سه‌رباز كوژران و 55 دیكه‌شی بریندار بوون، به درێژایی شه‌وی رابردوو زنجیره هێرشێك بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ده‌په له چه‌ندین شاری جیاوازی توركیا لێكه‌وته‌وه.
له شاری قه‌یسه‌ری گرووپێك هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په و جامه‌كانیانی شكاند و كه‌لوپه‌لی وه‌ك كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فزیۆن و كورسی و وێنه و ئارمه‌كانی هه‌ده‌په‌یان فرێ دایه خواره‌وه و ئاگریان له‌سه‌ر بانی بیناكه‌یان كرده‌وه و دروشمی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان ده‌گوته‌وه و ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی توركیایان به بینای باره‌گای هه‌ده‌په‌یان هه‌ڵواسی.
گرووپه‌كه هه‌روه‌ها هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لاوانی جه‌هه‌په له‌م ناوچه‌یه.
له ناوچه‌ی به‌یلیكدوزونی ئیستانبوڵیش گرووپێكی 40 كه‌سی بە دروشمی "اللە اكبر" هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په و كه‌لوپه‌له‌كانی تێكدا‌و جامه‌كانیشی شكاند‌و ویستیان ئاگری تێ به‌ر بده‌ن، به‌ڵام پۆلیس پێشیان پێ گرت و هه‌ر پاش ده‌ركردنی ئه‌و گرووپه له ناو بیناكه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، بێ ئه‌وه‌ی كه زیانی گیانی هه‌بێت، ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك روویدا.
هه‌ر له ئیستانبوڵ له ناوچه‌ی ئوسكودار، گرووپێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر بارەگای هه‌ده‌په و پێشتر پۆلیس له به‌رده‌م باره‌گا ئاماده ببوو و ده‌رگاكانی بیناكه‌شی داخستبوو.
له ناوچه‌ی كارتالی ئیسنانبول، گرووپێكی دیكە ھێرشیان كردە سەر بارەگای ھەدەپە، بەڵام كەس لەناو بیناكەدا نەبوو و زیانیان بە كەلوپەله‌كانی ناو بیناكە گەیاند.
لە شاری كۆجالی لە ناوچەی دارجا دەستڕێژی گوللـەیان كردە سەر بارەگای ھەدەپە، بەڵام كەس لەناو بیناكەدا نەبوو و پۆلیس دەست بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ دەستگیركردنی ھێرشكاران.
لە ناوچەی یلدرمی شاری بورسا ئاگریان بەردایە بارەگای ھەدەپە.
لە شاری چانكالا گرووپێك ھێرشیان كردە سەر بارەگای ھەدەپە و بەردیان گرتە جامەكانی، ھەندێ لە ئەندامانی ھەدەپە ھەوڵیاندا پێشی بەم گرووپە بگرن و پۆلیس كەوتە نێوانیان كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌وێ ئاماده‌ن و دوو ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌شی ده‌ستگیر كرد.