به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ریزی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان شه‌ڕی داعشی كردووه كچه كوردێك زیندانی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كچێكی دانیماركی وه‌ك خۆبه‌خش بۆ شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش دێته عێراق و سووریا،له ریزه‌كانی شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه‌دا دژی داعش ده‌جه‌نگێت،پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سزای 6 مانگ زیندانیكردنی به سه‌ردا بسه‌پێنن به هۆكاری ئه‌وه‌ی پێشێلی یاسای قه‌ده‌غه‌بوونی گه‌شتی كردووه.
ئه‌و كچه كه به (جوانه پاڵانی) ناوده‌برێت و ته‌مه‌نی 23 ساڵه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌كانی خۆشگوزه‌رانی له به‌رده‌ستیدا بووه له دانیمارك،به‌ڵام ئه‌و گه‌شتكردنی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبژارد و په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پاڵپشتییان ده‌كات.
چه‌كدارانی داعش‌یش بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و كه‌سه ته‌رخانكردووه سه‌ری ئه‌و كچه ببڕێت و بۆیان ببات.
جوانه پاڵانی ئه‌و كچه دانیماركییه به ره‌گه‌ز كورده‌ی له ریزه‌كانی شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه دژی داعش شه‌ڕیكردووه
رۆژنامه‌ی (برلنسك)ی دانیماركی، زانیاری له باره‌ی ئه‌و كچه ئاشكراكردووه و نوسیوویه‌تی" پاڵانی به ره‌گه‌ز كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به منداڵی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا چوونه‌ته كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك، پاش ئه‌وه‌ی له خێوه‌تگایه‌كی ئاواره ئێرانییه‌كان له شاری روومادی رۆژئاوای عێراق له كاتی شه‌ڕی كه‌نداو له دایك بووه".
به‌گوێره‌ی یاساكانی دانیمارك قه‌ده‌غه‌یه هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له ریزی هێزه بیانییه‌كاندا جا هه‌ر لایه‌نێك بێت و هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان هه‌رچییه‌ك بێت گه‌شت بكه‌ن،بۆیه ئه‌و وڵاته بریاریداوه ئه‌و كه‌سه‌ی یاساشكێنی ده‌كات گه‌شتی لێ قه‌ده‌غه بكات و ده‌ست به سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌یدا بگرێت.
پارێزه‌ره‌كه‌ی جوانه پاڵانی گوتوویه‌تی" جوانه دانی به‌وه‌داناوه كه پێشێلی ئه‌و بڕیاره‌یكردووه، ئاگاداریشین كه رۆژی 6/7/2016 چووه‌ته ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، به‌ڵام پاش ئه‌وه ئاگادارنیین چووبێته جێگه‌یه‌كی دیكه،بڕیاره یه‌كه‌م دانیشتنی نهێنی دادگاییكردنیشی له رۆژی 20 ئه‌م مانگه‌دا به‌رێوه‌بچێت و رووبه‌ڕووی 6 مانگ زیندانیكردن ببێته‌وه.
جوانه پاڵانی ئه‌و كچه دانیماركییه به ره‌گه‌ز كورده‌ی له ریزه‌كانی شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه دژی داعش شه‌ڕیكردووه
جوانه پاڵانی ساڵی 2014 خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردووه و بڕیاریداوه بچێته ریزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و ماوه‌ی 6 مانگ له ریزی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌دا جه‌نگاوه و وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی"له پێناو مافه‌كانی مرۆڤدا ده‌جه‌نگم له هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی(برلنسك) ی دانیماركی باوكی جوانه، كچه‌كه‌ی له ریزی لیوایه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بینیووه‌ته‌وه.
پاش ئه‌و 6 مانگه هاتووه‌ته باشووری كوردستان و په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كردووه و به قسه‌ی خۆی به‌شداری له رزگاركردنی ژنان و منداڵان كردووه كه له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون له شاری موسڵ".
سالی 2015 به سه‌ردان چووه‌ته‌وه دانیمارك و سه‌ردانی خێزانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه،ئه‌و كاته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه پاسپۆرته‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لیكردووه ئه‌گه‌ر پێش مانگی 9 ی 2016 گه‌شت بكات بۆ ده‌ره‌وه زیدانیی ده‌كرێت.
جوانه پالانی، له ریزی هێزه كوردییه‌كان
پۆلیس به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و به درووستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ناویبردووه،به‌ڵام پالانی گوێی به بڕیاره‌كه نه‌داوه و له مانگی ته‌مووزی رابردوو وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر هاتووه.
له رێگه‌ی ئه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جوانه كۆمێنتی هه‌بووه و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌شداریكردنی له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه پرسیوویه‌تی" چۆن ده‌بمه مه‌ترسی له سه‌ر دانیمارك و وڵاتانی دیكه له كاتێكدا سه‌ربازێكی فه‌رمی بیت له ریزی ئه‌و هێزه‌ی كه دانیمارك راهێنانیان پێده‌كات و راسته‌وخۆ پاڵپشتییان ده‌كات له شه‌ڕی دژی داعش؟".
له میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه رایگه‌یاندووه"هه‌ست به خیانه‌ت ده‌كه‌م له لایه‌ن وڵاته‌كه‌م كه سیاسه‌تێكی دوو رووانه په‌یڕه‌و ده‌كات".
به‌هۆی چالاكییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و كچه كورده توانیوویه‌تی چیرۆكه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ناو میدیاكان و رای گشتی له وڵاته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی كێشه‌كه‌ی دابه‌شی دوو به‌ره كردووه.
ده‌زگای هه‌واڵگری دانیمارك(PET) له ماوه‌كانی رابردوو رایگه‌یاندبوو" نزیكه‌ی 115 هاووڵاتی دانیماركی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چوونه‌ته سووریا و عێراق و گوومانی ئه‌وه هه‌یه به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردبێت".