له ته‌دمور40 چه‌كداری داعش كوژران
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند" له دوو رۆژی رابردوودا زیاتر له 40 چه‌كداری داعش به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاوه له نزیك شارۆچكه‌ی ته‌دموری شوێنه‌واریی كوژراوون.
فڕۆكه‌كان له‌و ناوچانه‌ی ته‌دمور بۆردوومانیان كردووه كه پێش هه‌فته‌یه‌ك چه‌كدارانی داعش توانیبوویان كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی 9 مانگ پێش ئێستا له‌و ناوچانه ده‌ركرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" ئه‌و چه‌كه قورسانه‌ی چه‌كدارانی داعش له ته‌دمور ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو له بۆردوومانی فڕۆكه‌كانیاندا تێكشكێنراوون، له نێویاندا تانك و سیسته‌می دژه فرۆكه هه‌بووه".
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه" زیاتر له 40 چه‌كداری داعش به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانه‌وه كوژراوون،چڕی بۆردوومانه‌كه‌ش له رۆژی 15 ئه‌م مانگه‌دا بووه له ته‌دمور و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاری حمس".
هه‌روه‌ها روونیانكردووه‌ته‌وه بۆردوومانه‌كان ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌دمور له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كهی گرتووه‌ته‌وه كه پێش چه‌ند مانگێك له كاتی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی رژێمی سووریدا كۆنترۆڵكرابووه‌وه".
روانگه‌ی سووری هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه تانك و چه‌كی قورسیش تێكشكێنراوه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ئه‌و بۆردوومانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به هه‌ماهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ رووسیا یان نا".
ئه‌م بۆردوومانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له كاتێكدایه مۆسكۆ پێشتر نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا شارۆچكه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست چه‌كدارانی داعش، پاش ئه‌وه‌ی بۆ جاری یه‌كه‌م له مانگی ئایاری ساڵی 2015 داگیریان كرد و پێش 9 مانگ له ده‌ستیان وه‌رگیرابووه‌وه.