به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڤیدیۆیی به بۆنه‌ی رۆژی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران
K24 – هه‌ولێر
له فیلمێكی دیكۆمێنتاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی كۆچبه‌ران باس له كۆچباربوونی 800 هه‌زار كورد له عێراق له ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌كات، كه له كوردستان به كۆڕه‌ی ملیۆنی ناونراوه.
رۆژی 18 كانوونی یه‌كه‌می هه‌مووی ساڵێك به رۆژی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران ناسراوه كه ئه‌و رۆژه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له رۆژی 4 كانوونی یه‌كه‌می 2000 قبووڵكرا، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له رۆژی 18 كانوونی یه‌كه‌می 1990 په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌سند كرد بۆ پاراستنی كرێكارانی كۆچبه‌ر و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان.
هۆكاری دیاریكردنی ئه‌م رۆژه بۆ كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وه ده‌گرێته‌وه كه له رۆژی 18 كانوونی یه‌كه‌می 1997 فلیپینییه‌كان و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كۆچ له ئاسیا ده‌ستیان به ئاهه‌نگ كرد بۆ پیشاندانی هاوده‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و رۆژه‌ش به‌هۆی قبووڵكردنی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی مافی كرێكارانی كۆچبه‌ر و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو.
زۆرێك له دانیشتوانی وڵاتانی باشووری ئاسیا وه‌ك كرێكار له ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان كار ده‌كه‌ن.
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی له دوایین به‌یاننامه له‌باره‌ی كۆچ رایگەیاند 7189 كۆچبەر له ساڵی 2016 لە كاتی ھەوڵدان بۆ گه‌یشتنی به ئه‌وروپا مردوون یان بێ سه‌روشوین بوونه، له كۆی ئه‌و 48122 كه‌سه‌ی هه‌وڵیان له رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست خۆیان بگه‌ینه ئێتاڵیا، یۆنان، قوبرس و ئیسپانیا. گوتیشی ژماره‌ی قوربانیان له به‌راورده له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر 20% به‌رز بووه‌ته‌وه. ه شیوه‌ی مامناوه‌ندی رۆژانه 200 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ بۆ 300 كوژراو به‌رز بووه‌ته‌وه.
ھەرچەندە ئەمریکا لە وەرگرتنی پەناخواز و ئاوارە سیاسییەکان لە پلەی یەکەم دایە و ئەڵمانیا بە پلەی دووەم دێت، بەڵام ھەرێمی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووانی و بە بەراورد لەگەڵ ئەو وڵاتانەی زۆرترین پەناخواز روویان تێکردووە، کوردستان لە پلەی یەکەم دایه و نزیکەی 2 ملیۆن کەس له ئاواره و په‌ناخواز رووی تێكردووه و نزیکەی دوو لەسەر پێنجی دانیشتوانی کوردستان پەنابه‌ر و ئاوارەن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ژمارەی پەنابەر و ئاوارە کوردەکانیش له‌سه‌ر ئاستی جیهان 5 ملیۆنی تێپەڕ کردووە.
له به‌ڵگه‌نامه ڤیدیۆی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی IOM كه له ساڵی 1951 دامه‌زراوه، له‌میانه‌ی چالاكییه‌كانی بۆ پاراستنی كۆچبه‌ران باس له ئاواره‌بوون و كۆچی خه‌ڵكی لێقه‌وما له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی تا رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات و به ڤیدیۆ ئه‌و دیمه‌نانه له ئه‌وروپا، ئه‌فریقا و ئاسیا ده‌خاته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌ی هاتووه و هه‌روه‌ها هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی بۆ پاراستنی مافه‌كان كۆچبه‌ران پیشان ده‌دات.