وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى سێ وڵاتى ئه‌وروپا گه‌يشتنه هه‌ولێر
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سێ وڵاتی ئه‌وروپی گه‌يشتنه هه‌ولێرى پايته‌خت و له لايه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانييه‌وه پێشوازييان لێكرا و سه‌ردانه‌كه‌شیان له چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌دایه.

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ناسراو به به‌نه‌لۆكس كه له هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، لۆكسه‌مبۆرگ پێكهاتوون، ئێستا له سه‌ردانێكدان بۆ چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه و كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌و سێ وه‌زیره به سه‌ردانێك گه‌يشتنه هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌و 3 وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌نه‌لۆكس دوێنێ شه‌ممه له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن هه‌بووه و ئامانجی سه‌ره‌كییان له سه‌ردانیكردنی وڵاتانی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان، بۆ پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران و باسكردنی شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه.

بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یاندا له باره‌ی چۆنییه‌تی هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستاندا گفتوگۆ بكه‌ن.


