لە ناوچەیەكی باشووری كوردستان نزیكەی 25 سم بەفرباریووە

كەشناسی رێژەی بەفر و بارانبارین بڵاودەكاتەوە

K24 – ھەولێر

دەستەی كەشناسی ھەرێمی كوردستان لە راپۆرتێكدا رێژەی بەفر و بارانبارین لە ماوی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاكردەوە.

بە گوێرەی راپۆرتی كەشناسی لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو بڕی بارانبارین لە سەنتەری شاری ھەولێر 4 ملم باران باریووە و كۆی گشتی بارانبارین لە ئەمساڵدا لە ھەولێر بوو بە 91 ملم، ھەروەھا لە پیرمام 2 سم بەفر باریووە.

لە راپۆرتەكەدا رێژەی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر ئاشكرا كراوە و لە سەنتەری قەزای سۆران 10 سم و ھیران11 سم و سمیلان 10سم و قەزای رواندز10 سم و چۆمان 3 سم،ھەروەھا لە قەزای مێرگەسۆر 7 سم و لە شارەدێی حاجی ئۆمەران 22 سم بەفر باریووە.

كەشناسی ئەوەشی خستوەتەڕوو لە ماوەی 24 كاتژمێر لە سەنتەری شاری سلێمانی 2 سم بەفر باریووە و لە شارەدێی تەوێڵە 9 سم بەفر باریووە.

راپۆرتەكەی كەشناسی بڕی بەفر و بارانبارینی لە شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان خستوەتەڕوو، تا ئێستاش بەفر و بارانبارین لە ناوچەكانی كوردستان بەردەوامە.

لە ناوچەیەكی باشووری كوردستان نزیكەی 25 سم بەفرباریووە
لە ناوچەیەكی باشووری كوردستان نزیكەی 25 سم بەفرباریووە