بەرپرسێكی باڵای یەكێتی: پەیامەكەی بارزانی خوێندنەوەی باشی بۆ كراوە بابەتی نوێی تێدایە

پێشتر لایەنە سیاسییەكان ئیرادەی باشیان نەبوو بۆ چارەسەری كێشەكان
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند، پەمامەكەی ئەمجارەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان خوێندنەوەی باشی بۆكراوە و بابەتی نوێی تێدایە، بۆیە لایەنە سیاسییەكانش بە گەرمی پێشوازیان لە شاندەكەی پارتی كرد.

زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "پەیامەكەی ئەمجارەی كاك مەسعوود بارزانی خوێندنەوەی باشی بۆ كرا لەلایەن ھێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و پێشوازی گەرم لە شاندەكەی پارتی كرا، ئێمە وەك یەكێتی پێمانوایە پەیامەكەی ئەمجارەی كاك مەسعوود بارزانی شتی نوێی تێدایە، پێشمانوایە پارتی ئەمجارە جیدیترە بۆ چارەسەری دۆخەكە".

گوتیشی: "پێشتر چەندین كۆبوونەوە كراوە، بە داخەوە ئیرادەی باشیان نەبووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، نەیانتوانیوە ئیرادە بگێڕنەوە