پارتی ده‌یه‌وێت په‌یامه‌كه‌ی بارزانی بكرێته پرۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له نێوان هه‌ر دوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری سلێمانی، هه‌ر یه‌كه له فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.
له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌كه‌مان باش بووه، دوای شه‌ش مانگ له ئه‌نجامنه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی كۆبووینه‌وه و قسه‌مان له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی بارزانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و بارودۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی هه‌رێم كردووه و باس و گفتوگۆكان پۆزه‌تیڤ بوون و هه‌موو ئه‌و كێشانه باسكراوه كه له هه‌رێمی كوردستان باس ده‌كرێت و له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه".
پاشان فازڵ میرانی رایگه‌یاند " په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی په‌یامی ئێمه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی مێژوویه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه و جوگرافیامان هه‌یه و هه‌ر دووكیان یه‌كده‌گرنه‌وه، له ده‌ستكه‌وته‌كان هه‌موومان هاوبه‌شین و له كێشه‌كانیش پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسیارییه‌تیمان زیاتره و بێ كۆبوونه‌وه‌ش به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بووین و قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌ك كردووه.
هه‌روه‌ها گووتی" كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین پاش ئاشته‌وایی بچینه قۆناغی رێككه‌وتنه‌كان بێ فه‌رزكردنی ئیراده به‌سه‌ر یه‌كتردا.
ئێمه هاتووین له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان پرۆژه‌كه‌ی بارزانی كه پرۆژه‌ی ئێمه‌یه بكه‌ینه پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌نه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جیكردنی و خۆشبه‌ختانه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێشوازییان لیكرد.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار گووتی" په‌یامه‌كه‌ی بارزانی كارێكی جوان و باشه و له‌م كۆبوونه‌وه‌دا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه و چاوه‌روانین براده‌رانی پارتی بچن گۆڕان ببینن و له باره‌ی چۆنییه‌تی كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئالییه‌ته‌كانی جێبه‌جێكردنی گۆڕانكارییه‌كان قسه بكه‌ن،چونكه په‌یامه‌كه‌ی گۆڕانیش باش بووه كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ببێت.
هه‌روه‌ها گووتی" یه‌كێتی پێشتر پرۆژه‌یه‌كی هه‌بووه و له داهاتووشدا پرۆژه‌یه‌كی دیكه ئاماده ده‌كه‌ین و پشت به پرۆژه‌كه‌ی پیشوومان ده‌به‌ستین به ده‌ستكارییه‌وه.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی شانده‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆببێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدابوو.