نێچیرڤان بارزانی: بێنێلوكس یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌و ریفۆرمانه‌ی ده‌ستمان پێكردووه
K24 – هه‌ولێر
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی بێنێلوكس رایگه‌یاند سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به نیشانه‌ی هاوكاری و پشتگیری خۆمان ده‌زانین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌وانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌لژیك، هۆله‌ندا و لوكسه‌مبۆرگ كه به وڵاتانی بێنێلوكس ناسراون شه‌وی رابردوو له به‌غداوه گه‌یشتنه هه‌ولێر و ئه‌مرۆ پاش سه‌ردانكردنی بنكه‌كانی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و ئاواره‌كانی موسڵ، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی و جێگره‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی كۆ بوونه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش كه پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌و هاوكارییانه‌ی كرد كه له رووی سه‌ربازی و مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگ و هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش كراون و هه‌روه‌ها چۆن ده‌توانن یارمه‌تیده‌رمان بن بۆ ئه‌و ریفۆرمانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان پێكردووه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوكسه‌مبۆرگ جان ئەسیلبۆرن، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش زانی و گوتی "باسی زۆر بابه‌تمان كرد له‌وانه ره‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگ زانی كه پێشتر زۆر ناخۆشیان له مێژووی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا دیوه.
گوتیشی "لێره‌ین بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش و ره‌وشی زۆر خراپی موسڵ و ئاواره‌كان و بۆ یارمه‌تیدانی 1.5 ملیۆن ئه‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن. ده‌زانین 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا له هه‌رێمی كوردستانن و50% هه‌مووی ئاواره‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستانن و 90% په‌نابه‌رانی سوریا له عێراق له هه‌رێمی كوردستانن".
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی "ئێمه نه‌ك ته‌نیا به‌ناوی وڵاتانی بێنێلوكس، به‌ڵكو به‌ناوی یه‌كێتی ئه‌وروپا لێره‌ین بۆ پیشاندانی پشتگیری خۆمان و سوپاسكردنتان بۆ پێشوازیكردن له‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران".
هه‌روه‌ها باس له پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبوڵكردنی پیكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد و به ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ك زانی كه بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی "ئاگادارین له دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر نه‌رێنی هه‌بووه و هه‌روه‌ها هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و بڕینی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم و داخوازی ئێوه بۆ گه‌یشتن به بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنن".
پاشان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا دیدیە ریندەرز قسه‌ی كرد و گوتی "جاری دووه‌مه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌م و هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوه له شه‌ڕی دژی داعش و بڕیارتان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و نه‌هێشتنی پیشان بده‌ین و پشتیگریتان ده‌كه‌ین بۆ سه‌قامگیری له داهاتوودا و ده‌مانه‌وێت له دوای ئازادكردنی موسڵێش باڵانسێك هه‌بێت له نێوان پێكهاته‌كاندا".
بۆ په‌یوه‌ندی بازرزگانیشی گوتی "له رووی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ده‌مانه‌ویت په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و هاوكاری ئێوه بكه‌ین و دیپلۆماتێك له بالێۆزخانه‌ی هۆله‌ندا له به‌غدا داده‌نێن بۆ راپه‌راندنی كاروباره‌كانی وڵات به‌لژیكا، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كونسوڵێكی فه‌خری له هه‌ولێر بكه‌ینه‌وه".
له لایه‌می تره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ندا بێرت کۆندرس "بوونی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و هۆله‌ندا" به گرنگ زانی و گوتی "په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین و بابه‌تی ئاسایش بۆمان گرنگه و راوێژكارانمان مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و پشتگیریشی له خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ پێشوازیكردن له‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كانی عێراق".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باس له ره‌وشی موسڵ كرد كرد و گوتی "پێویسته پلانێك بۆ ئیستا و دوای موسڵ دابنرێت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ موسڵ و ده‌وروبه‌ری و شێوازی به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه گرنگه و پێویسته پلانێكی روون و ئاشكرای هه‌بێت".