ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌یسه‌لمێنێت كه زوڵم له یانه‌ی كاشیمای ژاپۆنی كراوه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا له فیناڵی جامی جیهانی یانه‌كان به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له یانه‌ی كاشیمای ژاپۆنی برده‌وه و به فه‌رمی بۆ دووه‌مینجار بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی یانه‌كان، به‌ڵام میدیایه‌كی ئیسپانیا كورته ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ناوبژیوانی یارییه‌كه دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 19 كانوونی یه‌كه‌می 2016، پێگه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردۆته‌وه كه به روونی دیاره كه ناوبژیوانی له بریاره‌كانی بوێر نه‌بووه، كاتێك یارییه‌كه به ئه‌نجامی (2 ـ 2) گۆڵ یه‌كسان بووه، له خوله‌كی پێشكۆتایی یارییه‌كه ناوبژیوانی زامبی (جانی سكازۆ) ده‌بوو كارتی زه‌ردی دووه‌م به ڕووی رامۆس دا به‌رز بكاته‌وه كاتێك كاپتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید یاریزانێكی یانه‌ی كاشیمای له زه‌وی دا، هه‌رچه‌نده ناوبژیوان ده‌ستی بۆ گیرفانی برد، به‌ڵام كاتێك هه‌ستی كرد ده‌بێته دووه‌مین كارتی زه‌رد، بۆیه له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه.
سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش، له كاتی ئاهه‌نگه‌كه به روونی دیاره كه رامۆس و كریستیانۆ گاڵته به ناوبژیوانی یارییه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌ست بۆ گیرفانیان ده‌به‌ن.