ئه‌ردۆغان دوورى ئاسيا و ئه‌وروپا له 100 خوله‌كه‌وه ده‌كاته 15 خوله‌ك
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى پڕۆژه گه‌وره‌كه‌ى توركيا كه به تونێلى ئۆراسيا ناوده‌برێت بكرێته‌وه و ئه‌و تونێله هه‌ردوو به‌شى ئه‌وروپا و ئاسياى شارى ئه‌سته‌نبووڵ به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له مه‌راسيمى كردنه‌وه‌ى تونێله‌كه‌دا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به‌شدارى ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى حوڕييه‌تى توركيا له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه ئاماژه‌ى پێكردبوو.
پێشتر وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى توركيا پێشبڕكێيه‌كى بۆ ناولێنانى تونێله‌كه ئه‌نجامدابوو و سێ ناو پێشنياز كرابوون بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگيان پێ بدرێت.
سايتى تورك پرێس، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ريه‌ك له ناوه‌كانى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميدى دووه‌م، دوايين خه‌ليفه‌ى ئيمپراتۆرى عوسمانى و مسته‌فا كه‌مال پاشا، دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى توركيا و برسلان تركش، دامه‌زرێنه‌رى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى توركيى پێشنياز كرابوون بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك راى خۆى له باره‌يانه‌وه بدات.
تونێله‌كه له ژێر ده‌ريادا درووستكراوه و درێژييه‌كه‌ى 5.4 كيلۆمه‌تره و له دوو نهۆم پێكهاتووه و نهۆمێكيان تايبه‌ته به شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ميترۆ و دووه‌ميشيان رێگه‌ى خێراى ئۆتۆمبێله.
به به‌كارهێنانى ئه‌و رێگه خێرايه له نێوان هه‌ردوو به‌شى ئه‌سته‌نبووڵدا ماوه‌ى 100 خوله‌ك كه‌مده‌كاته‌وه بۆ ته‌نيا 15 خوله‌ك.
به‌رپرسانى توركيا ئه‌وه‌شيان خستووه‌ته‌ڕوو، تونێله‌كه به جۆرێك درووستكراوه به‌رگه‌ى بوومه‌له‌رزه به گوڕى 7.5 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر بگرێت.
وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندن و ده‌رياوانى توركيا ئه‌حمه‌د ئه‌رسه‌لان له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، تونێله‌كه 5.4 كيلۆمه‌تر له ژێر ده‌ريادا درێژ بووه‌ته‌وه و قوڵترين خاڵى تونێله‌كه 106.4 مه‌تره.
ئه‌و وه‌زيره روونيشيكردووه‌ته‌وه، له تونێله‌كه‌دا دوو سيستمى ته‌با له‌گه‌ڵ تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى زه‌وى له هه‌ردوو به‌شى ئاسيا و ئه‌وروپا به‌كارهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى جياوازى چۆنايه‌تى زه‌وييه‌كه كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌و پڕۆژه‌يه تێچوونى وه‌به‌رهێنان تێيدا يه‌ك مليار و 245 مليۆن دۆلار بووه بۆ 29 ساڵ. تێپه‌ڕين له تونێله‌كه به سيستمى ئه‌ليكترۆنى (HGS) و(OGS) تۆمار ده‌كرێت و شووفێر له به‌رامبه‌ردا پێويسته نزيكه‌ى 5 دۆلارى ئه‌مريكايى پاره بدات.