به وێنه...كارلۆس تێڤێز هانده‌رانی بۆكا جۆنیۆرزی گریاند
كارلۆس تێڤێز له دوایین یاری خۆی له خولی نایابی ئارجێنتینا له‌گه‌ڵ بۆكاجۆنیۆرز سه‌ركه‌وتنی له دژی یانه‌ی كۆڵۆن تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش دوایین یاری تێڤێز بوو به درێسی بۆكا، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه ماڵئاوایی له هانده‌رانی كرد و رۆیشتنی خۆی بۆ خولی چینی راگه‌یاند.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كارلۆس تێڤێز له نێوئاپۆڕای هانده‌رانی بۆكا ماڵئاوایی له یانه‌كه‌ی كرد، له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌ش چه‌ندان دروشم بۆ تێڤێز به‌رزكرایه‌وه و تكایان لێ ده‌كرد كه جێیان نه‌هێڵێت.
زۆرینه‌ی دروشمه‌كان پاڕانه‌وه بوو له كارلۆس تێڤێز تا له یانه‌كه‌ی نه‌ڕوات و لانیكه‌م ساڵێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، تێڤێز به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 615 هه‌زار پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شانگهای چینی ده‌كات، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین مووچه‌ی هه‌فتانه‌یه له مێژووی تۆپی پێی جیهان.
كارلۆس تێڤێزی 32 ساڵ، له یانه‌ی بۆكاجیۆنیۆرز پێگه‌یشتووه، دواتر بۆ یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی گواستراوه‌ته‌وه، پاشان له ده‌رگه‌ی یانه‌ی وێستهام به‌ره‌و خوله‌كانی ئه‌ورووپا هات، دواتر یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و مانچێسته‌ر سیتیشی تاقی كرده‌وه، له هاوینی 2015 دوای تێپه‌ڕبوونی دوو وه‌رزی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس، بڕیاری دا بۆ یانه‌ی بۆكای ماڵه كۆنه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
منداڵێكی هانده‌ری یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز دروشمێكی به‌رز كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: تكایه تێڤێز له بۆكا مه‌ڕۆ
هانده‌رێكی بۆكادۆنیۆرز به‌هۆی باوه‌شلێدانی له تێڤێز یارییه‌كه‌ی وه‌ستاند