فیفا سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ر بریتانیادا سه‌پاند
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لیژنه‌ی سزاكانی فیفا، بڕیاردا، فێدراسیۆنه‌كانی تۆپی پێی به‌ریتانیا سزابدات.
به‌هۆی به‌كارهێنانی دروشم و شاره‌ی كاپتنی یاریزانانی ئینگڵاند، وێلز،سكۆتڵاند، ئێرله‌ندای باكوور، فیفا، سزای پێبژاردنی به‌سه‌ر فێدرایسۆنه‌كان سه‌پاند.
مانگی رابردوو له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیاڵ، به‌كارهینانی شاره‌ی كاپتنی له لای یاریزانانی ئه‌و وڵاتانه‌وه، به‌هۆكاریی سیاسی دانرا، به‌پێ سزاكه‌ی فیفاش، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئنگڵاند، بڕی 45 هه‌زار فرانكی سویسری و سكۆتڵاند و وێلزیش به‌بڕی 20 هه‌زار فرانك و ئێرڵه‌ندای باكووریش به‌بڕی 15 هه‌زار فرانك سزای پێبژاردنیان به‌سه‌ردا سه‌پا.