فه‌ڕه‌نسا ترسی لێنیشتووه
K24 – هه‌ولێر:
(فرانسوا ئۆلاند) سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له باره‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وڵاته‌كه‌ی هۆشداری ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی خۆپێداكێشانی بارهه‌ڵگرێكه‌وه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا(12) كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 48 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
فه‌ڕه‌نسا كه پێشتر رووداوێكی هاوشێوه‌ی خوێناویتر له شاری نیس تێیدا روویداوه و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 90 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا، له ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی دیكه‌ش ده‌ترسیت، به تایبه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و وڵاتانی جیهان خۆیان بۆ جه‌ژنی كریسمس و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ ئاماده ده‌كه‌ن و داعش‌یش پێشتر له‌و باره‌یه‌وه داوای له ئه‌ندام و لایه‌نگراوی رێكخراوه‌كه‌ی كردبوو په‌لاماری فه‌ڕه‌نسی و ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌كان به گشتی بده‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ریان.
له دواین گرته‌ی ڤیدیۆیدا كه په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته بڵاویانكرده‌وه، چه‌كدارێكی داعش كه‌سێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی سپی(چه‌قۆ) راده‌هێنا و له پێش كامێرا دیلێكی به چه‌قۆ پێكووشت، تا له‌و رێگه‌وه په‌یام بگه‌یه‌نێته ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی په‌لاماری ئه‌وروپی و ئه‌مریكییه‌كان بده‌ن و بیانكوژن.
وێنه‌یه‌ك له رووداوه‌كه‌ی شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا /19/12/2016
ئه‌و رووداوه‌ی دوێنێی به‌رلین كه له بازاڕێكی فرۆشتنی دیارییه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵدا روویدا، ئه‌ڵمانیا وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ناوبرد و پۆلیسی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند ئه‌و كرده‌وه‌یه به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامدراوه.
رووداوه‌كه‌ی به‌رلین له بازاڕ‌ێك روویدا ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی(برایتشایتبلا) نزیك له كۆرفیرسندام له شه‌قامی سه‌ره‌كی بازاڕكردن له رۆژئاوای شاری به‌رلین،نزیك له كڵێسای قه‌یسه‌ر (فیلهلم) ی مێژوویی،كه له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌میشدا به سه‌لامه‌تی مابووه‌وه سه‌ره‌ڕای بۆردوومانی چڕی شاری به‌رلین له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ئه‌م رووداوه خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیای ترساند و رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی هێرشی بارهه‌ڵگره‌كه‌ی شاری نیسی فه‌ڕه‌نسی بیرهێنانه‌وه، كه له رۆژی جه‌ژنی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسادا له 14/7/2016 خۆیكێشا به ئاهه‌نگێڕاندا و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 90 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون،دواتر داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له رووداوه‌كه راگه‌یاند، هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كه هێشتا بۆ به‌ره‌نگاری له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان وڵاته‌كه‌ی له قۆناغی باری نائاساییدا ده‌ژی، هه‌ر زوو له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هۆشداری ده‌دات.