به ڤيديۆ.. شه‌ڕى داعش و هێزه ئه‌منييه‌كانى ئه‌رده‌ن ببينه
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له نێوان هێزه ئه‌منييه‌كانى ئه‌رده‌ن و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش له ناوى كرك ده‌ستيپێكرده و له ئاكامدا ئه‌ندامێكى هێزه ئه‌منييه‌كان كوژرا.
هێزه ئه‌منييه‌كان ئۆپراسيۆنێكيان بۆ سه‌ر شوقه‌يه‌ك له ناوچه‌ى فريفلا ئه‌نجامدا و شه‌ڕ له نێوان ئه‌وان و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش روويدا.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى ئه‌رده‌ن رايانگه‌ياند، شه‌ڕوپێكدانانى نێوان هێزه ئه‌منييه‌كان و چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامه.
ميدياى ئه‌رده‌ن بڵاويان كردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كان خۆيان له ماڵێكدا قايم كردووه.