رۆژنامه‌یه‌كی رووسی: دواجار به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دانیانپێدانا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئیزڤیستای رووسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا دانییان به‌وه‌داناوه، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، درێژخایه‌نتر ده‌بێت.
ئه‌و رۆژنامه رووسییه، جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له باشترین حاڵه‌تدا، دوومانگی دیكه‌ی پێده‌چێت و له‌وانه‌یه بگاته شه‌ش مانگیش، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، توانیویانه نیوه‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه‌س باسی له‌وه‌ش كردووه، "ئێستا له هێله‌كانی پێشه‌وه شه‌ڕ وه‌ستاوه" به مه‌به‌ستی پشوودانی هێزه‌كان و ره‌وانه‌كردنی هاوكاری زیاتری سه‌ربازی بۆ ناوچه تازه‌ئازادكراوه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له بۆمبی چێندراو.
ئه‌و رۆژنامه رووسییه، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ئه‌ركی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، ته‌نها به هێزه‌كانی دژه تیرۆر و فرقه‌ی زێڕین سپێردراوه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازییان پێكراوه، بڕیاریشه ئه‌و هێزه تاكه هێزبێت بچێته ناو مووسڵ.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و هێزه ژماره‌یان له 10 هه‌زار شه‌ڕكه‌ر تێناپه‌ڕێت و تا ئێستاش نزیكه‌ی 50%ی سه‌ربازانی له‌ده‌ستداوه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد، كه سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری داعشییان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێك‌شكاند و رێگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر مووسڵییان بۆ هێزه عێراقییه‌كان كرده‌وه.
ئێستا 64 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تێپه‌ڕیوه و ته‌نها 20%ی شاره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.