ئه‌نچیلۆتی هۆكاری دوورخرانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری بایرن میونشن هۆكاری سه‌ره‌كی دوورخرانه‌وه‌ی له مه‌شقدانه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات و هاوكات دانی پێ داده‌نێت كه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی بۆ خواردنه‌وه‌ی كحولیه‌كان چووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 كانوونی یه‌كه‌می 2016، پێگه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانیا لێدوانێكی ئه‌نچیلۆتی بڵاو كرده‌وه كاتێك ده‌ڵێت: زۆرجار له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید بۆ پیاسه و خواردنه‌وه چووه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌شڵێت: هه‌رگیز ئه‌م كاره به هه‌ڵه نازانم، به‌ڵام لای فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هێڵی سوور بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری دوورخرانه‌وه‌م له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید.
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی 57 ساڵان، له هاوینی 2013 له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كرد، له ساڵی2014 چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌درید برده‌وه، به‌ڵام له 2015 دوورخرایه‌وه و له هاوینی ئه‌مساڵیش په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن كرد.