حكوومهت لهگهڵ فراكسیۆنه كوردستانییهكانی بهغدا كۆدهبێتهوه
K24 - ههولێر:
سبەی چوارشەمە لیژنەی باڵای نەوت و گازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیرێکی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی، لەگەڵ سەرۆك فراکسیۆنە کوردییەکان و ئەندامانی کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا حکومەت تەواوی داتاو زانیاریەکانی تایبەت بە داھاتی ھەرێم ئاشکرا دەکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پاڵ روونکردنەوەکانی دەربارەی یاسای گشتی بودجەی عێراق، تەواوی داتاو زانیاریيەکانی تایبەت بە داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان، دەخاتە بەردەستی فراکسیۆنە کورديیەکان و ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتیش کە یەکێک دەبێت لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دەڵێت، دوای خستنە سەرمێزی داتاکان بۆ ھەموو لایەک دەردەکەوێت کە ئەو بودجەیەی پەسەندکراوە لە بەرژەوەندی ھەرێمە یاخود نا.