یاریزانێكی ریال مه‌درید به‌ره‌و پرێمه‌رلیگ كۆچ ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا هیچ هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی خیمس رۆدریگێز له ریال مه‌درید نه‌ماوه، میدیایه‌كانی بریتانیایش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه به‌ره‌و پرێمه‌ر لیگ كۆچ ده‌كات.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 كانوونی یه‌كه‌می 2016، ئاشكرای كردووه كه ئیداره‌ی یانه‌ی چێڵسی له‌گه‌ڵ خۆرخی مێندێزی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی خامیس رۆدریگێز كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ، مۆرینهۆ و داڤید دی خیاشه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، كه‌مكردنه‌وه‌ی سزایه‌كه‌ی سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید له بازاری گواستنه‌وه كه ئه‌مڕۆ راگه‌یاندرا ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی یانه مه‌دریدییه‌كه پێشوازی له هه‌ر گرێبه‌ستێك بكات كه پێشكه‌شی خامیس رۆدریگێز ده‌كرێت.
بو گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كه بڵاو بۆته‌وه یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یه 90 ملیۆن یۆرۆ له پێناو گواستنه‌وه‌ی خامیس ته‌رخان بكات.
خامیس رۆدریگێز له هاوینی 2014 له یانه‌ی مۆناكۆه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، له كۆی 94 یاری له‌گه‌ڵ یانه شایانه‌كه 27 گۆڵی تۆمار كردووه، له‌وه‌ته‌ی زێدانیش وه‌ك راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ستبه‌كار بووه، ئه‌م یاریزانه تا دێت په‌راوێز ده‌خرێت.