بەغدا: زانیاریمان نیە بەرھەمی کشتوکاڵی لەھەرێم ساختە بکرێت
K24 - بەغدا
ژمارەیەك پەرلەمانتارێکی عێراق، ھەرێمی کوردستانیان بەوەتۆمەتبارکرد کە ساختە لەوبەرھەمانە دەکرێت کە لە وڵاتانی تورکیا و دەرەوە ھاوردەی دەكات، ھەندێکیان نەخۆشیشیان لەگەڵە و لەزگە و کاتەکەی دەگۆڕێن و ھەناردەی بەغدا دەکات، لەبەرامبەردا بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەگەر ھەرحاڵەتێکی لەوجۆرە ھەبێت لێپێچینەوە دەکەین.
مەھدی قەیس بریاكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "یاسای پاراستنی ڤێتەرنەری یاساییەكی گشتییە و ھەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە، ئەگەر یاسا شكێنی ببینرێت قبوڵ ناكرێت، ئامانجی ئەو یاساییە ئەوەیە كە بەرھەمی كشتوكاڵی پارێزراو بێت".