هاووڵاتییه‌ك له دادگای قامیشلۆ ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له دادگای قامیشلۆ، هاووڵاتییه‌كی سه‌ری كانی، به‌ناوی عه‌بدولحه‌مید، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی باسی لێوه‌ده‌كات له‌لایه‌ن دادگا‌وه سته‌می لێكراوه، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
عه‌بدولحه‌مید له نه‌خۆشخانه‌وه باس له چۆنیه‌تی رووداوه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و ئه‌و سته‌مه‌ی له‌و كراوه، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه" بۆیه خۆی سووتاندووه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست كوردستان 24، عه‌بدولحه‌مید، به جه‌سته‌ی سووتاو و له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌ڵێت: "دۆسیه‌كه‌ی من كه له‌گه‌ڵ شاره‌وانی شارۆچكه‌كه‌یه، به‌ڵام له دادگا مافم خوراوه و داواكارییه‌كه‌م به‌تاڵكراوه‌ته‌وه".
كانتۆنی قامیشلۆ، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئیداره خۆڕێبه‌رییه‌یه كه له‌لایه‌ن پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)وه، له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌ندراوه و به‌ڕێوه‌ده‌برێت.