ئه‌گه‌ر زانیاریت له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه هه‌یه 100 هه‌زار یۆرۆ پاداشت ده‌كرێیت
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستیان به پرۆسه‌ی گه‌ڕان كردووه به دوای ئه‌و داواكراوه‌ی كه به بارهه‌ڵگرێكه‌وه رۆژی 19/12/2016 خۆیكێشا به بازاڕێكی دیارییه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا و به‌و هۆیه‌وه12 كه‌سی كوشت و 48 كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد.
ئه‌و كه‌سه شه‌رابفرۆشێكه و تاوانی دژی مافی گشتی له تونس و ئیتالیا ئه‌نجامداوه،ئه‌مه دیارترین زانیارییه كه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك میدیای تونسی پێیگه‌یشتوون، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا رۆژی چوارشه‌ممه رێككه‌وتی 21/12/2016 ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ئاشكراكرد و وه‌ك ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی به‌رلین ناساندی،ئه‌ویش گه‌نجێكی تونسییه به ناوی (ئه‌نیس بن مسته‌فا بن عوسمان) له دایكبووی 22 /12/1992 نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی (حه‌شاد) ی ناوچه‌ی وه‌سلاتیه‌یه له پارێزگای قه‌یره‌وانی ناوه‌ڕاستی تونس.
تۆمه‌تبار (ئه‌نیس بن مسته‌فا بن عوسمان) له دایكبووی 22 /12/199، داواكراوه له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌ی شنگنی ئه‌وروپا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی رووداوه‌كه‌ی به‌رلین
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری كه رۆژنامه‌ی(سه‌باح نیوز) و (رادیۆ مۆزاییك) ی تونسی ده‌ستیان پێڕاگه‌یشتووه ئه‌و گه‌نجه كه نازناوی عه‌ماریی هه‌یه" به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خاكی تونسی جێهێشتووه و به‌ره‌و ئیتالیا و دواتر ئه‌ڵمانیا رۆیشتووه، له وڵاته‌كه‌ی خۆیشی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزی و تاوانی دژی خه‌ڵكی و فرۆشتنی شه‌راب و خواردنه‌وه كحولییه‌كان ده‌سه‌ڵاتدارانی تونسی به دوایدا گه‌ڕاون".
باوكی ئه‌نیس پیاوێكی به ساڵاچووه و دووچاری كه‌مئه‌ندامی بووه و به عه‌ره‌بانه‌یه‌كی ئاسایی كاری بارهه‌ڵگری ده‌كات، باوكی ده‌ڵێت" بۆ 7 ساڵ ده‌بێت كوڕه‌كه‌م نه‌بینیووه و هه‌ر زوو وازی له خوێندن هێناوه و له ئیتالیاش به دزی و پێشێلكاری تۆمه‌تباره و ماوه‌ی 4 ساڵیش سزای زیندانی به‌سه‌ردا دراوه".
تۆمه‌تبار (ئه‌نیس بن مسته‌فا بن عوسمان) له دایكبووی 22 /12/199، داواكراوه له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌ی شنگنی ئه‌وروپا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی رووداوه‌كه‌ی به‌رلین
باوكی ئه‌نیس ئه‌وه‌شی گوتووه" كوڕه‌كه‌م تازه چووه‌ته ئه‌ڵمانیا و هیچ پاره‌یه‌كیشی بۆ نه‌ناردووم،ته‌نها ناو به ناو به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ خوشك و براكانی قسه‌ی كردووه".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی رایگه‌یاندووه" ئه‌و گه‌نجه له دادگای بنه‌ڕه‌تی قه‌یره‌وان داواكراو بووه،بنكه‌ی پۆلیس له وسلاتییه به دوایدا گه‌ڕاوه، به‌بێ ئاماده‌بوونیشی 5 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه".
كه‌ناڵێكی تونسی به ناوی (نسمة) زانیارییه‌كی جیاوازی له سه‌ر عه‌ماریی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه" به‌م دواییانه داوای له خوشكێكی كردووه ده‌ست له كاری سكرتێره‌یی هه‌ڵبگرێت له نوسینگه‌یه‌كی پارتی به‌ره‌ی میللی چه‌پڕه‌وی تونسی،چونكه ئه‌وانه كافرن".
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانی پاداشتێكی (100) هه‌زار یۆرۆییان بۆ ئه‌و كه‌سه دیاریكردووه كه زانیاری له باره‌ی ئه‌نیس پێشكه‌ش بكات و ببێته‌هۆی ده‌ستگیركردنی.