فەرماندەیەكی پێشوو یەپەشە چەند نھێنییەكی ئەو ھێزە لە شنگال ئاشكرا دەكات

كچێكی ئێزیدی: دەست و چاویان بەستین و بردنیان بۆ قەندیل دەیان دكتۆریان ھێنا رەحمان دەربێنن
kurdistan24.net

K24 - شنگال

زیاتر لە دوو ساڵە ھێزەكانی پاراستنی شنگال (یەپەشە) ھاتوونەتە ناو شنگال، لەوماوەیەدا چەندین جار ھاووڵاتیانی شنگال نیگەرانی خۆیان دربڕیووە لە رەفتار و كردەوەكانی ئەو ھێزە لەناو شنگال، ئەوەشیان خستوەتەڕوو كە ئەو ھێزە نەك ھەر خزمەت بە ئەوان ناكات، بەڵكو بووەتە مەترسی بۆسەر داھاتووی شنگال.

فەرماندەیەكی پێشووی ھێزەكانی یەپەگە و یەپەشە كە دەستی لەكاركێشاوەتەوە باس لە رەفتار و كردەوەكانی ئەو ھێزە دەكات لەناو شنگال و دەڵێ: "ئەوە رەفتارە خراپانەی ئەوان لە شنگال دەیكەن داعش نەیكردووە".

ئەو فەرماندەی پێشووی یەپەشە و  یەپەگە ئەوەش دەخاتەڕوو: "ئەو ھێزە زۆر لە كچانی منداڵانی شنگالی بردووەتە قەندیل و كاری ناڕەوایان پێدەكات و لە پێناو خزمەتی خۆی بەكاریان دەھێنن".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەو فەرماندە دەستلەكاركێشاوەی یەپەشە داوا دەكات: "جیھان و مرۆڤایەتی ھەرچی زووە لەسەر شنگال بێنە دەنگ و لە دەست ئەو ھێزە رزگاری بكەن".

كچێكی 13 ساڵەی ئێزدی كە بەزۆر لەلایەن ئەو ھێزە بردراوەتە قەندیل، ئەو دەڵێ: "منیان بە زۆر بردە قەندیل دەست و چاویان بەستین تا ئێمەیان بردە قەندیل، لەوێ دكتۆریان ھێنا و ویستیان رەحمی ئافرەتیم لێ دەربھێنن بۆ ئەوەی ناچاری مانەوەمان بكەن لە نێو ئەو ھێزە و بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەكارمان بھێنن، بەڵام من دواتر خۆمان لە دەستیان رزگاركرد".